انتقال به بلاگر. رۆشتن بۆ بلاگێر!

لەمەو دوا لەم ئادرێسە شت دادەنێم!

از این به بعد دراین آدرس نوشته ها آپدیت میشوند

http://midiaba.blogspot.com/

Advertisements

تجاوز یک فاجعه است، آنرا چاشنی فاشیزم نکیند

تحقیر تاریخی که ایرانیان در برابر ‫#‏عربها‬ داشته اند به مرور زمان تبدیل به ‫#‏فاشیزم‬افسارگسیخته ای شده است که تمام پرنسیبهای انسانی را زیر پا گذاشته . عربها بهانه ی خوبی هستند برای توجیه پسرفت روزافزون! برای توجیه عقب ماندگی برای توجیه بحران هویتی!
حال همین تحقیر تاریخی به جایی میرسد که روزنامه ی رسمی با افتخار تیتر بزند:”
‫#‏تجاوز‬ 100 هزار نفری به آل سعود!”
((گویا تیتر روزنامه فتوشاپ بوده است! هرچند فتوشاب بودن هیچ چیزی را عوض نمیکند!))
***
مسئله ی
‫#‏تجاوزجنسی‬ به دو نوجوان؛ فاجعه ای است که هیچ توجیهی ندارد. تجاوز، تجاوز است فرقی نمیکند دو جوان ایرانی قربانی آن باشند یا دختر افغانی که پدرش در ساختمانی مسکونی در تهران سرایدار است و توسط یک ایرانی ساکن آپارتمان مورد تجاوز قرار میگیرد! مسئله به هیچ عنوان نژادی، عربی و ایرانی نیست. جال توجیه کردن آن و تقلیل اش به عربها فقط از همان حقارت سرچشمه میگیرد! روزانه در جغرافیای فلاکت زده ای به اسم ایران صدها تجاوز به دختر و پسر میشود بدون آنکه چنین مانور سیاسی حول محورش داده شود. جمهوری اسلامی جنگ غیر مستقیم خود را با چاشنی قربانی کردن دو نوجوان در فرودگاهی در عربستان پیگیری میکند و به خوبی هم میداند که چنین بهانه ای میتواند مردمانی که سالهای سال تحقیر شده اند را گسیل کند برای جنگ مذهبی خود!
“تجاوز یک فاجعه است، آنرا چاشنی فاشیزم نکیند”
***
گویا بعد از انتشار تیتر این روزنامه در فضای مجازی و حواشی به وجود آمده، روزنامه ی
‫#‏وطن_امروز‬ تیتر را تکذیب کرده است و صبح امروز، روزنامه با تیتر دیگری در پیشخوان روزنامه فروشی ها عرضه شده است و مدیر مسئول روزنامه اعلام کرده است که تیتر فتوشاب بوده! تکذیب و نبودن چنین تیتری هیچ چیزی را عوض نمیکند. از چند روز پیش رسانه های فارسی زبان سرشار است از تحقیرهای نژادی و فاشیزم افسارگسیخته! پیج بازیکنان فوتبال پر است از واژگانی همچون”عرب سوسمار خور، عرب ملخور و ….”نگاهی به تیترهای دیگر روزنامه ها بیندازید و فن پیجهای رسمی شخصیتهای به ظاهر سیلبرتی را نگاه کنید!

39744089_32369740cbaae

“کەڵک وەرگرتن لە ئەبزاری جەستە، بەو واتەیە کە جەستە دەبێتە کەرەستەیێک بۆ دەربرینی “ئیعتراز” و دژکردەوەیێکە بە بارودۆخی ئەلان(وەزعی مەوجود).”

بۆ خۆ سوتاندن!
“کەڵک وەرگرتن لە ئەبزاری جەستە، بەو واتەیە کە جەستە دەبێتە کەرەستەیێک بۆ دەربرینی “ئیعتراز” و دژکردەوەیێکە بە بارودۆخی ئەلان(وەزعی مەوجود).”
موحسین کاتێک دێت ئاگر لە جەستەی خۆی بەردەدات دژکردەوە دەکات بە رێکەوتنە نەهێنیەکان. جەستە تەنیا رێگەی دەربرینی هەموو داخەکانیەتی، لێرە جەستە دەبێت بە ئابجێکت.
موحسین بە ئاگر بەردانی جەستەی خۆی دو ئامانج دەپێکیت:
1: موحسین دەیهەوێ دەوروبەر، راگەیاندن، ئەوانەی وا بێ دەنگییان لێ هێناوە، ئاگاداری ئەلان بن! ئاگادار بن کە چی قەوماوە و چۆن نەتەوەێیک لە زەد و بەندێکی سیاسی دا دەبێت بە قووربانی!
2: ئەو دەیەهوێ بەو رێگەیە تۆڵەی خۆی لە ئەو کەسانە بکاتەوە کە ترۆریان کرد بە ئەبزاری خۆیان.
خۆ سووتاندن تۆغیانێک و جوڵەیێکی توند و تیژی مەدەنییە! ئەبزارێکە بۆ گەیاندنی دەنگ بە توند ترین و بێ بەزەیانەترین شێوەیێک کە بیری لە دەکەیەنەوە.
ئەم شێوازە هەڵسوکەوتانە کاتێک سەر هەڵدەدات کە موحسین بەو رادەیە دەگات کە هیچ شتێکی بۆ نەماوەتەوە جگە لە جەستەی خۆی، ئەو جەستەیە کە ماوەتەوە و کەڵکی خۆی لە شوێنی خۆی لێ وەرنەگیراوە، کەواتە دژکردەوە دەکات لە بەرانبەر ئەو مانەوەی دا.
کاتێک خەباتی چەکداری لە بەرانبەر ئەو زۆڵمە گەورەیە پاشەکشێ دەکات، کاتیک کۆماری ئیسلامی لە بەرانبەر تەنانەت خەباتی مەدەنی و دور لە توند و تیژ، هەموو رێگەکان دەبەستێت و بە توندترین شوێوە وڵامی دەداتەوە، چ شتێک دەمێنێتەوە جگە لە جەستە!؟
موحسین دەیهەوێ تەکان لە من بدات، تەکان لە تۆ بدات، تەکان لە دەوروو بەری بدات کە چ کارەساتێک خوڵقاوە!
ئەو بە جەستەی بەو شێوە توند و تیژە هەڵساوە بە دژی” ترۆر، بێ دەنگی، دەستە پشت پردەکان و سیاسەتی چەپەڵ، لە هەمان کاتیش دا بە دژی خۆمان، ئێمەیێک کە بێدەنگین، بێ هەڵوێستین و بێ پراکتیکین.
لە بیرمان نەچێت ” محمد البوعزیزی” لە تونس شۆرشێکی هەڵگرساند، موحسین دەیهەوێ کارێکتێری مێژوویی ” محمد البوعزیزی” لە کاتیکی دیکە لە جوغرافیایێکی دیکە بە پرۆتستۆ کردنی زوڵمێکی دیکە بگێرێت، بەڵام ئەوەی کە جێگەی ئاماژەیە هەردوو کارێکتر ( موحسینی فەتاحی و محمد البوعزیزی) ئامانچێکی هاوبەشیان هەیە و کەرەستەیێکی هاوبەش بە ناوی “زوڵم و جەستە”
****
هیوامە موحسین بە زووترین کات بگەرێتەوە لامان و هەرواتریش هەم ئێمە بە نوقرچکی موحسین وەخەبەر بین هەم دەورو بەر زوڵمی میژوویمان بە جاوێکی بازەوە ببینن.
****

ئێوارە و سلێمانی

 

Image

 

ئێوارەیێکی دڵتەنگی جومعە! بێ هیوا لە زۆر شت! داخ لە دڵ لە زۆر کەس، سەرم هەڵدەگرم بۆ پیاسە کردنێک لەگەڵ دۆستێک.
پێشنایری خواردنەوەیێکی ئێوارە شاری سلێمانی دەدات. هەڵدەستین بێ ئەوەی بزانین، خۆمان دەکەین بە قووژبنێکی شاری سلێمانی.
تالارێکی ٣٠ مەتری، چەندانە کورسی، هەندێک کچی چینی داماو وەک مۆستەخدم و خزمەتگۆزاری بارێک لە شاری سلێمانی. 
لەو کاتەدایە کە پێوەندی مابەینی کار و سەرمایە بە هەست پێست دەرک دەکەم و دەزانم ئامالی وڵاتانی سۆسیالیستی چۆن کچە بێ هیواکانی دەنێرن بۆ بۆگەن ترین چوارگۆشەی دنیا واتە” رۆژهەڵاتی ناوین” تاکو تاکەکانی ئەم کۆمەڵگا بۆگەنە دەست بە سەر سمتی ناسکۆڵەکانی وڵاتی سۆسیالیستی دا بێنن و بە هەست و پلوسک باوەر بێنن بە سۆسیالیزمی شیوەی مائۆ و جیانگ زمین.
لە خۆم ۆ هەرچی خواردنەوەی مەیی دنیایە بێ زار دەبم…
تەنانەت لە خۆم و مارکس ئینگڵس و برنشتاین و چێ گوارە بێ زار دەبم!!
هەر ئەو ئێوارەیە، شاری سلێمانی، وێنەیێکی نوێی مام جەلال کە دیار نییە هینی چەند ساڵ لەمەو بەریەتی بڵاو دەبێتەوە. دار و بەردی سلێمانی دەبێتە سەما کردن، لە مابەینی داخ خواردن بۆ کچە ناسکۆڵەکانی چین و منداڵە درۆزە کەرەکانی کوردستانی رۆژئاوا، داخ لە دڵ لە تەواوی بۆگەنە کانی ئەم دونیا بێ قیمەتە، ئاخ هەڵدەکێشم کە لە رۆژهەڵاتەکەم تەنانەت هیچ نییە بۆ پێکەنین، هیچ نییە بۆ هەڵپەرین، ئەگەر تێی بفکری حەتا ‌هیچ نییە بۆ گریان. هەموو دەور تا دەورت “زامبی” گرتوویەتی و تۆ قا قا
پێ دەکەنی بە خۆت و هەموو دنیا…

Dogvilleئایەنەی کۆمەڵگایێک کە تێیدا دەژیم

چەند شەوە چاو لە فیلم دەکەمەوە. ئەوشەو دوای ماوەیێکی زۆر بۆ جاری سێهەم چاوم لە فیلمی “داگویل” بە کارگەردانی رانس فۆن تێریەر کردەوە کە سێناریۆکەی هینی برتۆل برێشتە. “داگویل” لەو فیلمانەیە کە مرۆڤ دەبێ چەند جار چاوی لێبکات تا بۆ هەمیشە لە سەر زێهنی دا بمێنێتەوە. فیلمێک کە بەش بە بەشی لێواو لێوە لە فەلسەفە و ئەدەبیات. بە واتەیێکی دیکە دەتوانین بڵێین “داگویل” ئەدەبی ترین رۆمانی تەسویری دنیایە. 
تەنانەت خۆی فۆن تێریەریش هەر دەیهەوێت لە بەرانبەر بینەر دا رۆمانێک بە تەسویر بکێشیت بۆیە بە نۆ فەسڵی جیاواز لەگەڵ پێشەکیێک دابەشی دەکات، 
“داگویل” داستانی شارێکی بچووکە کە زۆرتر تەمسیلی کۆمەڵگایێکی هەیە. فۆن تێریەر بۆ ئەوەی کە بە باشی بتوانی ئەم شارە ببینی هەموو فیلمەکەی لە ستێدیۆیێک کە زۆرتر وەک سێنی تەئاتر وایە فیلمبەرداری دەکات. لە هیچکوێی ئەم فیلمە دیوار یان خانوو نابینیت بەڵکوو هەموو ئەمانە بە خەتی سپی جیا کراونەتوە، بۆیە بینەر بە ئاسانی دەتوانێت هەموو بەشەکانی دیکە ببینێت, سەگێکیش بە نەقاشی کێشراوەتەوە کە بە”موسا”بانگی دەکەن و تەنیا سەگی ناو ئەم شارەیە کە لە سەراسەری فیلمەکە فەقەت دەنگی وڕە وڕەکەی دەبیستی.بەو واتەیە بینەر دادەنیشێت لە جێگەی خۆدا تاکوو قەزاوەت کات لە بەرانبەر ئینسانەکان.
داگویل ناوی شارێکی بجووکە لە ئامریکا کە چەندین بنەماڵە تێیدا ژیان دەکەن. ئینسان گەلێکی ئاسایی کە هیچ کێشەیێکیان بۆ خۆیان و کەس نییە تەنانەت لە ئارامی مۆتلەق دا ژیان بە سەر دەبن. لە شەوێک دا کچێک کە بە دەست چەندین گانگستێری ئەمریکییەوە هەڵاتووە پەنا دەباتە داگویل و داوا لە دانیشتووانی شار دەکات یارمەتی بدەن و لە لای خۆیان رای گرن، بۆیە هاولاتییانی ئەو شارە لە کۆبوونەوێیک دا بڕیار دەدەن کە “گریس” واتە کچەکە لە ناو یان بمێنێتەوە بەو مەرجەی کە لە ماوەی ١٥ رۆژ دا بتوانێت دڵی هاوڵاتیان بە دەست بێنێت.
لە فەسڵی یەکەم دا “گریس” لە ناو دڵی خەلکی شار جێگەی خۆی دەکاتەوە تەنانەت خەلک لە باری مادییەوە یارمەتی دەدەن، “تام” کۆرێکی رۆشەنبیر و نموونەیێک لە ئینسانە باشەکانی “داگویل”ە چ بۆ خەلکانی دەرێی داگویل چ بۆ منداڵانی ناو داگویل. بەو واتەیە تام ئۆلگووی منداڵانی داگویلە. “بە درێژایی فیلم تام عاشقی “گریس” دەبێت!
لە فەسڵی دیکەی فیلم، پۆلیس دێنە ناو داگویلەوە و بە دووی “کریس” دا دەگەڕێن، ئەمە دەبێتە هۆکاری دڵنگەرانی خەلکی داگویل وە جارێکی دیکە بڕیار وا دەدرێت کە لە کۆبوونەوەی گشتی دا لە سەر مانەوەی “گریس” بڕیار بدرێتەوە، بڕیار وایە گریس بمێنێتەوە بەڵام چۆنکە کێشەی هەیە و دەبێتە هۆکاری درووست بوونی کێشە بۆ داگویل دەبێ ئەمجارە زۆرتر کار بکات و لە بەرانبەریش دا پارەی کەمتر بستێنێت. لێرەوە بە دوا رووی دیکەی داگویل نیشان دەدرێت. ئەو رووەی کە ئەوجی بێ بنەمایی ئینسانەکان نیشان دەدات. کریس دەبێتە کۆیلەی خەلکی داگویل تەنانەت دەبێتە کۆیلە جنسی پیاوەکان. ژنەکانی داگویل حەسوودی پی دەکەن ئازاری دەدەن لە ئاخریشەوە کریس وەک سەگ دەبەستنەوە و زنجیر لە ملی دەکەن و کاری لێ دەکێشنەوە!
“تام” رۆشەنبیری داگویل لە بەر دەستکەوتی خۆی جێگەی “گریس”لە لای گەنگستێرەکان ئاشکرا دەکات، ئەو کاتەیە کە دیار دەبێت گریس کچی سەرۆک گانگستێرەکانی ئامریکایە و لە دەستی باوکی هەڵ دێت بۆ ئەوەی نەبێت بە باوکی بەڵام داگویل گریسی کردووە بە بەردێکی تەواو! ئەو کاتەیە کە “گریس” ددان بە خەلکی داگویل نیشان دەدات و کۆشەندەترین تۆڵە وەردەگرێت.
داگویل شار نییە! داگویل نموونەی کۆمەڵگاێێکە کە منی تێدام! گریس نموونەی ئیسنانی باشی ئەم کۆمەڵگایەیە و “خەلکی داگویل”، دانیشتووانی کۆمەڵگایێکە کە من تێیدا دەژیم! کۆمەڵگایێک کە پێی وایە ئینسانە بێ دەسەلاتەکان کە رۆژگار بووەتە هۆی بێ دەسەڵات بوونیان، دەبێ لە خزمەتی ئەوان دا بن! دەبێ بییان چەوسێنیتەوە! ئەوانە لی قەوماون پەس دەبێ زۆرتر لێیان کار کیشینەوە، تەحقیریان کەین، بدەین بە سەریان دا، ئەو کۆمەڵگایە نازانێت ئەگەر رۆژێک دەستی رۆژگار هەڵگەرێتەوە ئەم ئینسانە پاکانە بە هۆی ئەوانەوە بوون بە مرۆڤ گەلیک کە رەحمیان بەرانبەری دانیشتووانی ئەم کۆمەڵگایە نەماوە، و سەخترین تۆڵەیان لی دەستێنەوە. ئەم کۆمەڵگایە ئینسانە پاکەکان دەکەن بە درەندە و هەر ئەو دەرەندەییە داوێنی خۆیان دەگرێتەوە.
گریس نمادی ئینسانی پاک و سادقە، کە کۆمەڵگا دەیکات بە دڕەندە. 
جوانترین سکانسی ئەو فیلمە کاتێکە کە “موسا” سەگی شار لە نەقاشیێکەوە دەبێت بە حەیوانێکی زیندوو و دەست دەکات بە وەڕین. ئەو رۆژەی کە ئینسانە دەمرێت و سەگ جیگای دەگرێتەوە.
ئینسانەکانی داگویل لە رووەوە سالمن بەڵام لە ناوەوە رووخاو داپڵۆخاو!
خۆشەویستی لە داگویل دا لە لایەن “گریس”ە وە خۆشەویستێکی ئینسانییە بەلام “تام” لاق لە سەر ئینسان بوونی خۆی دادەنێت و بۆ گەیشتن بە بەرژەوەندییەکانی خۆی حازرە خۆشەویستی و عشق بنێتە ئەولاوە و رەچاوی غەریزەی خۆی کات.
کۆمەڵگای ئێمە “مەرەزی” داگویل” لێی داوە. کۆمەڵگایێک کە هەموو پێوەندییەکانی بارزگانی دابینی دەکات، تەنانەت ئینسانەکان بۆ گەیشتن بە پارە حازرن پاکی و سەداقەت کەنە قووربانی و بیفرۆشن هەروەها کە “گریس” دەفرۆشرێت، 
“تام” نموونەی رۆشەنبیری ئەم کۆمەڵگایەیە کە من تێیدا دەژیم، خۆشەویستی تام سەرچاوە ناگرێت لە خۆش ویستن بەڵکوو “گریس” پردێکە بۆ گەیشتن بە خواستە جنسییەکانی “تام”.
رۆشەنبیری کۆمەڵگای من وەک “تام” بیر و هەرزی خۆی تەرخان ناکات بۆ مرۆڤایەتی بەلکوو بە پردێکی دەزانێت بۆ گەیشتن بە مەقام و پارە و مەنزەلەت.
Imageبە داخەوە “داگویل” ئایەندەی ئەم کۆمەڵگایەیە، کە بەرەو روخان دەچێت!!!

١٣٥٩، حکایەتی فەرماندەکانی کوردستانیشە!

ئەوشەو دانیشتم چاوم لە فیلمی ١٣٥٩ کاری هۆنەرمەندی ئێرانی سامانی سالور کرد!
فیلم داستانی فەرماندەیێکی شەری ئێرانە کە بە هۆی تەقیەنەوەی بومبێکەوە دەکوێتە “کۆما”یێکی ٣٠ ساڵە!
ئەو فەرماندەیە دوای ٣٠ ساڵ وەک ئەوەی لە خەو هەستێتەوە دوای ئەو ماوەیە چاوی بە دنیایێک دەکەوێت کە هیچ نزیکیێکی نییە لەگەڵ ئەو ئارمانانەی کە بۆی شەڕی کردووە!
دنیا گۆراوە. هەوالانی هەر کام و بە شێوەیێک ژیان دەکەن! هەندێکیان مردوون. هەندێکیان مۆعتاد بوون، هەندێک بۆ بژیوی ژیانی رۆژانەیان بە تەکسییێک لە ناخۆشترین باروودۆخ دا کاتەکان تێ دەپەڕێنن! هەندێک شێت بوون و هتد…
سالوور لەم فیلمەدا نقوورچکێک لە شەر دەگرێت. هەر بە نێوەکەیەوە ١٣/٥٩. ١٣ لە فەرهەنگی رۆژهەڵاتی ناوین دا ژمارەی نەحسە! 
حەکایەتی” سەید” لە ناو ئەو فیلمە. حەکایەتی جەنگاوەرانە. ئەو جەنگاوەرانەی کە بۆ ئارمانەکانیان شەریان کرد و ئەلان لە گۆشەیێک دا بێزار لە قوورماری ژیانیان چاو لە بە فیڕۆ جوونی هەموو ئارمانەکانیان دەکەن.
نموونەی “سەید” لە کوردستان” دا زۆرە، نموونەی ئەو پێشمەرگانەی کە رۆژانێک وەک فەرماندەی ئازای بەربەرەکانی لەگەڵ داگیرکەران دا هەموو ژیانیان تەرخان کرد بەڵام ئەلان لە هیچ شوێنێکی ئەم کۆمەڵگایەدا جێگەیان نابێتەوە. 
کۆمەڵگا ئەو فەرماندانە لە بیر دەکات. تەنانەت ئەربابانی سەرێ ناتوانن لەگەڵیان تەعەمۆل کەن، چۆنکە نازانن ماستاو چییەتی بکەن. ئەوان بۆ ئامانجی پیرۆزیان شەرییان کردووە و ئەربابان بۆ هێز و پلە! بۆیە لە لە سێ گۆشەی هێزیش زۆرتر جێگەی ترسەنۆکەکانی شەر دەبێتەوە نەک جەنگاوەران.
جەنگاوەر بۆیە دەبێتە قارەمانی شەڕ چۆنکە بۆ ئارمانەکەی گیان بەخت دەکات، بەلام ترسەنۆک قەت گیان فیدا نییە! کاتێک باروودۆخیش ئارام بووەوە جەنگاوەر دەکێوێتە تەنیایی چۆنکە لەگەڵ هێرەمی هێز کێشەی فکری و تیئۆریکی هەیە بەڵام ترسەنۆک بە ڕاحەتی خۆی وەک قارەمان لە قاو دەدات و بە پلەکانی سەرێ دەگات
حەکایەتی جەنگاوەرانی کوردستان زۆر تاڵە، تاڵتر لە داستانی “سەید” ی ناو فیلمەکە! فەرماندەکانی کوردستان یان شیت دەبن یان لە تەنیایی خۆیان دا سەر دەنێنەوە…

مەلازم “ڕ”* لە ئیقامە و دەروون ناسی دیکتاتۆریەت!

بۆ رۆژهەڵاتیەکانی دانیشتووی باشووری کوردستان ناوی “ئیقامە” زۆر ئاشنایە! ئاشنایێک کە لە بیرەوەری دەروونی هەر تاکێکی رۆژهەڵاتی دانیشتووی ئەم بەشە بچووکە یەکسانە لەگەڵ دڵە راوکێ، بێ هیوا کردن، شکاندنی غروور، تەنانەت بێزار بوون لە کوردستان و کورد بوونیش!
لە هەر وڵاتێک بەشێک هەیە کە بەرپسیارە لە جێبەجێ کردنی کەسانێک کە دێنە ئەو وڵاتە. جا هەم ئەو تاکانەی کە بۆ سەردانی کار یان گرفت هاتوونەتە ئەم وڵاتە هەم ئەو کەسانەی کە بە هۆی کێشەی سیاسیەوە بۆ وە دی هێنانی مەرجە سەرەتاییەکانی ژیانی خۆیان و لە مەترسی ژیان پەنا دەبەنە ئەوێ.
هەرێمی چکوولەی باشووری کوردستانیش چەند ساڵە کە بەشێکی وای دابین کردووە کە بۆ ئەوەی ئیزنی مانەوە لەم هەرێمە پی بدرێت دەبێ سەردانی ئەم بەشە بکەی. 
کاتێک کە لە روانگەی مێعماریەوە چاو لە ساختمانی ئەم فەرمانگەیە دەکەی لە سەرەتاوە بستراو بوون پێوەی دیارە، بەو واتایە کە تێپەراندنی کون و کلینجی جۆراوجۆر هەر لە سەرەتاوە دەبێتە درووست بوونی دڵە راوکە لە دەروونی تاک دا.
تێپەراندنی سەیتەرە جۆراوجۆرەکان و برۆکراسی لە تاقەت بەدەر ئەوەڵێن گۆرزێکە کە رۆحی رۆژهەڵاتییەکان و باکوورییەکان و رۆژئاوایەکان دەکاتە ئامانج.
بەڵام کاراترین بەشێک کە یەک تاک دەبێ تێپەرێنیت رووبەروو بوون لەگەڵ بەرپرسانێکە کە کلتووری دیکتاتۆریەت سەرتاپێیانی گرتووەتەوە. 
لە وڵاتانێک کە دیکتاتووریەتی تێدا بووە ئازار و ئەشکەنجە و قڕ کردن، هەموو کۆمەڵگا دەگرێتەوە، بەڵام کۆشەندەترین ژەهرێک کە لەسەر کۆمەڵگا کاریگەری دەکات، کلتووری دیکتاتۆریەتە. 
کلتووری دیکتاۆریەت، پرۆسەیێکی ئارامی درێژخایەنە کە بە ئێلێمان گەلی جۆراوجۆر دەبێتە شەریکە بەشی تاکەکانی ئەو کۆمەڵگایە. ئەم کلتوورە بە دوو شێوە رەچاو دەکرێت.
١. لە رێگای خۆدی حکوومەتی دیکتاتۆریەت.
حکوومەت گەلی دیکتاتۆریەت لە رێگەی پەروەردە، میدیا، فەرمانگەکان، تاکەکانی کۆمەڵگا دەکەن بە کۆیلە. ئەم کۆیلە بوونە لە چاوارچیەوەی ئەوە دایە کە تاکی کۆمەڵگا لە هەموو کاتێک دا ترس و دڵە راوکێێکی ببێت لە بەرانبەر حکوومەت تاکوو تەمەنی حکوومەت گەرەنتی بکرێت لە بەرانبەر هەر چەشنە مەترسییێک کە ستوونەکانی بە لەرزە بگەیێنیت.
٢.لە رێگای تاکەکانی کۆمەڵگاوە
تاکی کۆمەڵگای دیکتاتۆریەت خۆی کاتالیزۆرێکە بۆ زۆر کردنی تەمەنی حکوومەت، خۆی ئینسانی ئەم کۆمەڵگایە بە رێگەیێکی بە تەواوەتی ئارام دەست دەکات بە پەرە پێدانی دیکتاتۆریەت، تەنانەت لە دەروونی خۆشیدا دیکتاتۆرێکی بچووک درووست دەبێت لە بەرانبەرن چینە خوارییەکانی کۆمەڵگاوە.

تاکەکانی کۆمەڵگای دیکتاتۆریەت لێواولێون لە ترسەنۆکی، کڵاوچییەتی، مردووی دەسەڵات بوون و پاوانخوازی.
تاکی ئەم کۆمەڵگایە دەبێت دووروویی بەشێکی سەرەتایی ژیانی بێت. چۆنکە وا دەزانێت کە ئەگەر وا نەبێت نانی دەبردرێت. لە بەرانبەر مەسئوولە سەرەکییەکانی خۆی کۆیلە بێت و خۆی بە نۆکەریان دەزانێت.
ماستاوچییەتی تەزبێحی سەرەکی ئەم کۆمەڵگایە کە تاکەکان بە باشی هەڵی دەسوورێنن.
بەشەری ولاتی دیکتاتۆرەکان بەسەریان دا دەدەن و ئەوانیش دەدەن بەسەر چینەکانی خواری خۆیەوە. درۆ دەکات لە بەرانبەر مەسئوولەکانی دا، خۆی لە کارەکانی ددزێتەوە ، لە بەرانبەر هاوڵاتییدا بەرپرسیار نییە، جنێو دەدات، دەشکێنێتەوە، کاتێک مەسئوولێکیش دەبینێت ئیدعای بەرێوبردنی کارەکان بە شێوەیێکی باش دەکات.
لە کلتووری دیکتاتۆریەت، تاکەکان رای جیاواز لەگەڵ بیرۆکەکەیان ناتوانێت قەبووڵ بکەن، بەڵام کاتێک کە مەسئوولەکەی ئەمری پێ کرد ئەگەر لەگەڵ چوارچێوە فکرییەکەشی نەخوێنێتەوە بە دڵ و گیان قەبووڵی دەکات.
پێوەندی نێوان تاک و مەسئوول پێوەندی مۆرید و مۆرادە! بەو واتەیە یان هەموو شتەکان سپی سپین یان رەشی رەش! ئینسانی کۆمەڵگای دیکتاتۆریەت حەوسەڵەی بیر کردنەوە و لێکدانەوەی نییە.
“مەزارووش” لە بیرمەندانی گەورەی چەپ لە کتێبی ئەوپەڕی سەرمایەدا دەڵێ: دیکتاتۆریەت دەزانێت کە سەرمایە هەست وپلووسکی ئینسانەکان تێکدەشکێنێت و تا ئەوکاتەی ئینسان لە ژێر چەتری دا بێت،ئازادی و مافی مرۆڤ و دمۆکراسی جگە لە وشەگەلیکی خیاڵی هیچی دیکە نین.
وڵاتی عێراق لە چوارچێوەی ئەو وڵاتانەدا جێ دەگرێت کە لە سەرانسەری مێژووی خۆی دا جگە لە دیکتاتۆریەت هیچی دیکەی بە خۆیەوە نەدیوە. تەنانەت دوای پرۆژەی ئازاد سازی عێراقیش ئەم دیکتاتۆریەتە هەر بەردەوام بووە. هەرێمی کوردستانی باشوورش تا ساڵەکانی ٩٠ لە ژێر رکێفی دیکتاتۆریەت دا خۆی دیوەتەوە، بە هۆی کیشەگەلی جۆراوجۆری ئابووری و سیاسی کە لە ساڵە سەرەتاییەکانی حکوومەتی باشووری کوردستان داوێنگیری دەسەلات داران بوو، قەد ئەم هەرێمە پەروەردەیێکی درووستی بۆ بەرەنگار بوونەوە لەگەڵ ئەم کلتوورە دابین نەکرد، بگرە لە هەندێک شوێنیش دا هەندیک مەسئوول ئەو وەزعەیان پێ باشترە.
لە دوای ساڵی ٢٠٠٣ شەوە کە عێراق ئازاد کرا و پارەیێکی زەبەلاح هاتە ژیانی خەلکێک کە تا ساڵانی پێشوو بۆ دابین کردنی بژیوی ژیانیان مابوونەوە، پارادۆکسێکی گەورەیە تاو و پۆی کۆمەڵگای باشووری گرتەوە. 
حکوومەت نەیتوانیوە تا ئەلانیش لەگەڵ کلتووری دیکتاتۆریەت شەر بکات، لەم وڵاتە فەقەت ناوەکان گۆڕاون. چۆنیەتی رەفتاری کۆمەڵایەتی هەر ئەو رەفتارەی ساڵانی دیکتاتۆریەتە.
مەلازم و نەقیب و عەقید و عەمید بە دڵی خۆیان هەڵسووکەوت دەکەن. 
دوای گەشەکردنی ئابووری لەم وڵاتە کوردەکانی بەشەکانی دیکەی کوردستان، هەرێمی کوردستانی باشووریان وەک وڵاتی خۆیان هاتە بەرچاو و بۆ دابین کردنی بژیوی ژیانێک کە لە وڵاتی خۆیان لە جەهەندەم نزیکترە هاتنە ئەم بەشە بچووکە، بەڵام رۆژ لەگەڵ رۆژ گرفتەکانییان زۆرتر دەبێت و زۆرتر دەکەونە بەر هەرەشە وگۆڕەشەو شکاندنی هەستەکانیان.
لەم ناوەدا بە تایبەتی حیزبە سەرەکییەکانی رۆژهەڵاتی کوردستانیش لە ئەمبەر ئەو بێ عیداڵەتییەی کە داوێن گیری رۆژهەڵاتییەکان بووە بێ نەقش نین.
رانەگرتنی ئۆتۆریتەی حیزبی خۆیان لە بەرانبەر حکوومەتی باشووری کۆردستان و دەست درێژ کردنەوە لە برانبەر ئەم حکوومەتە، زۆرتر هەستی جەمعی رۆژهەڵاتییەکانیان شکاند. لەم وڵاتە هەموومان بە درۆزەو بێ ئیرادە دێتە بەرچاو، هەندێکیش لەم وەزعە کەڵکی خۆیان وەردەگرن و زۆرتر دەست دەکەنە شکاندنی رۆژهەڵاتییەکان، بە تایبەتی لە بەشێکی وەک ئیقامە رۆژ نییە دەرد نەدرێت بە ئێمە. رۆژ نییە غروورمان بشکێنین، رۆژ نییە بێ ئیحترامیمان پێ نەکرێت. بە داخیشەوە مەسئوولانی سەرێی حکوومەت لەم کێشە ئاگادارنین یان ئەگەر ئاگاداریش هەن خۆیان لە بێ ئاگایی دەدەن. سەیر لەوەدایە ئەو رۆژهەڵاتییەی کە پاسپۆرتێکی ئرووپایی لە گیرفان دا بێت قەت تووشی ئەم کێشانە نابێت چۆنکە هیچ نەبێت وڵاتێک هەیە پشتگیری لێ بکات ، بەڵام رۆژهەڵاتی هەڵاتوو لە ماڵ و زێدی وەک بینیادەمی مابەینی بەرزەخ و دووزەخ گیری کردووە رۆژ لەگەڵ رۆژ زۆرتر وێران دەبێت.
رۆژهەڵاتی کوردستان لە بێکەسترین کاتەکانی خۆی دا دەژیت. بە حکوومەتی کۆماری ئیسلامی و بە حیزب لایەنە برادەرە کوردەکانی خۆیەوە تێک دەشکێت بە داخیشەوە کەس نییە فریای کەوێت.
بە داخەوە ئەم وەزعە بەرەو شوێنێک دەروات کە ئیدی تا هەتا هەتایە کوردستان بە گەورە نەزانین و خۆمان فەقەت بە بنەماڵەی خۆمان بەرجاو گرین وە هەتا هەتایە ئیدی لا نەکەینەوە لە براکانی دیکەمان لە بەشەکانی دیکە.

*ناوی مەلازم “ڕ” م لە مەلازم مۆحسین، ئەو بەعسییە بەناوبانگەی کە لە ساڵانی حکوومەتی بەعس لە کوردستان جنایەتی دەخۆڵقاند وەر گرتووە. مەلازم مۆحسین زۆرتر رۆحی ئینسانەکانی دەشکاند تاکوو جەستەیان، ئەگەر رۆحی نەشکاندایە تا ئەلان ناوی نەدەما. مەڵازم “ر”ی ئیقامە رۆحی رۆژهەڵاتییەکان دەشکێنێت بۆیە تا هەتاهەتایە لە بیری رۆژهەڵاتییەکانی دانیشتووی باشوور دەمێنێتەوە
* وێنەکە وێنەی مەلازم موحسین ە کە بەرپرسی دەزگای بەعس بوو لە کوردستان.